منداڵێکی فەلەستینی کە بەهۆی تەقەی داگیرکەران بریندار بوبوو شەهید بوو

منداڵێکی ١٤ ساڵەی فەلەستینی بە ناوی یوسف فواد عبدالکریم فەقهە تەمەن ١٤ ساڵە کە لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران لە قەزای سینجیلی شاری رامەلڵای کەناری ڕۆژئاوا بریندار بوبوو لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان لە نەخۆشخانە شەهید بوو.
شارەوانی سینجیل لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، منداڵەکە بەهۆی تەقەی داگیرکەران بە سەختی بریندار بووە و دوای ماوەیەکی کورت شەهید بووە. دەستنیشان کرا، داگیرکەران دەستیان بە سەر تەرمی شەهیدەکەدا گرتووە.
دەستنیشان کرا، داگیرکەران دوای هێرشەکە هەڵکوتانە سەر خانووی فەلەستینیێک بە ناوی عەیاد غەفری کە نزیکەی شوێنی رووداوەکە بووە و تۆماڕەکانی کامێراکانی خانووکەیان لە ناو بردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە حەوشەی نەخۆشخانەی موعامەرانی لە شاری غەززە بە درۆن ٤ ڕۆژنامەنووسی شەهید کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٥٣٠ کەس.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
چەتەکانی جووڵەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و خانوو و ئۆتۆمبێڵەکانی فەلەستینییەکانیان سووتاند.